پێش نوسینی پرسیار و زانیاری گشتی گرنــــگ[بمخوێنەوە]

بەناوبانگترین و بڵاوترین نەرمەکاڵای بەڕێوەبردنی ماڵپەڕ و بڵاگە. بەکوردیکردن و دامەزراندن و پێشختن و ڕێکخستینی هەموو پرسیارەکان لێرە جێگەیان دەبێتەوە.

پێش نوسینی پرسیار و زانیاری گشتی گرنــــگ[بمخوێنەوە]

پەیاملە لایەن Admin » 10 کانونی یەکەم 2008 22:09

بگـــــــــــــەڕێ
پێش ئەوەی پرسیارەکەت بکەی گەڕان بەکار بەرە. گەر هاتوو هەمان پرسیار یان هاوشێوەیت دۆزیەوە لەو بابەتە پرسیارەکەت بکە. بۆ زیاتر بابەت بوونی مەکۆکان. ئەگەر ئەنجامی نەبوو؟ پرسیارێکی نوێ بنوسە. وە دەبێت و زۆر گرنگە ڕەچاوی ئەم خاڵانە بکەیت:

    مەکۆ
دەبێت جوان سەردێڕ و دەربارەی مەکۆکان بخوێنیەتەوە و پرسیارەکەت لەو مەکۆیە جێگای ببێتەوە و پەیوەست بێت بەمەکۆکە.

    سەردێڕ
سەردێڕ نابێت لەگەڵ ناوەڕۆکدا یەک نەگرێتەوە، وە وشەی توخوا، فڵان کەس، شێت بووم ..هتد تائەتوانیت خۆتی لێدوور بکەرەوە.

    ناوەڕۆک
ناوەڕۆک باشترە تەواو ڕوونکردنەوە بدەیت بە:
    ناوی بەرنامە نەرمەکاڵا و سیستەمەکەت و وەشاندنەکانیان یان ماڵپەڕ و ڕاژەکە ئەگەر کرا بەستەرەکەی.
    ئەگەر هەڵەکە بەدەق یان بەوێنە دەبینیت یان دەبینرێت باشترە دایبنێیت.
    چی کاتێک ئەم هەڵەیە هاتووە یان ئەم کێشەیەت، پاش چی کردەیەک وایە؟

    دانانی دەقی ئینگلیزی و لاتینی
تکایە هەموو کات ئەو دەقانەی بەئینگلیزین یان بەپیتی لاتینی نوسراون بیانخەرە نێو تاگی
کۆد: دیاریکردنی هەموو
[latini]No Sorany Text[/latini]

یان ئەوەتا دەقەکان دیاری بکە و یەکجار کرتە لەسەر دووگمەی latini بکە.
نمونە:

phpBB is a popular Internet forum package written in the PHP scripting language. The name "phpBB" is an abbreviation of PHP Bulletin Board. Available under the GNU General Public License, phpBB is free software.


تێبینی: بۆ چەند وشەیەکی کەم و کورت بەکاری مەبە، لەدێڕێکەوە بەرەوە و سەرەوە بیخەرە ناو تاگەکەوە.
    بەکارهێنانی تاگەکانی BBCode
هەموو ئەو تاگانەی کەپێویستن چالاک کراون و بۆ ڕوونکردنەوە و زیاتر چێژدان بەنوسینەکان دانراون، بۆیە لەچوارچێوەی بابەت و نوسینی بابەتدا بەکاریان بەرە و زیادڕەوی لەبەکارهێنان وەکو کەمتەرخەمی لەنوسینەکان وایە.
    ڕەنگکردنی کۆدەکانی PHP
زۆر لەخوێنەران و بەکارهێنان لەم مەکۆیە پرسیارەکانیان و ڕوونکردنەوەکانیان یان PHP ن یان لەدەوروخولیدان. بۆیە دەتوانیت کۆدەکانی ڕەنگ بکەیت syntax highlighting ئەگەر لەکاتی نوسینی کۆدەکەدا بەم شێوەیە بەکاری بەریت:
کۆد: دیاریکردنی هەموو
[code=php][/code]

بۆ نمونە:
کۆد: دیاریکردنی هەموو
    <?php
    define
('IN_PHPBB', true);
    $phpbb_root_path = (defined('PHPBB_ROOT_PATH')) ? PHPBB_ROOT_PATH : './';
    $phpEx = substr(strrchr(__FILE__, '.'), 1);
    include($phpbb_root_path . 'common.' . $phpEx);

    // Start session management
    $user->session_begin();
    $auth->acl($user->data);
    $user->setup();

    page_header('Title Here');

    $template->set_filenames(array(
        'body' => 'yourpage_body.html',
    ));

    make_jumpbox(append_sid("{$phpbb_root_path}viewforum.$phpEx"));
    page_footer();
    ?>




    بەستەر دانان
لەدانانی بەستەردا دەبێت ئەو ئەرکە بکێشیت بیخەیتە نێو تاگی URL ــەوە، بەو شێوەیە بابەتەکانمان ڕێکوپێکتر دەبێت. بۆ نمونە:
کۆد: دیاریکردنی هەموو
[url=http://www.chawg.org/meko/index.php]مەکۆکانی چاوگ[/url]

یان بەستەرەکە دیاری بکە و یەکجار کرتە لەسەر دووگمەی URL بکە.

    هاوپێچ بارکردن
هاوپێچ بارکردن یەکێکە لەو خزمەتگوزاریانەی خراونەتە بەردەست لەچاوگ، تکایە بەوپەڕی لێپرسراوەتیەوە بەکاریان بەرە.
لەکاتی نوسینی پەیامدا لەخوارەوە دووگمەی هاوپێچ بار بکە هەیە کرتەی بکە و پەڕەگەت هەڵبژێرە لەسەر کۆمپیوتەرەکەت و لەخانەی دەربارەی پەڕگە: زانیاریەک لەسەر ئەو هاوپێچە بنوسە. تاوەکو کەسی دووەم بزانێت.

    وێنە و قەبارەکەی
هەروێنەیەک لەمەکۆکان دادەنرێت دەبێت پانی گەورەتر نەبێت لە 500 خاڵ و بەرزیشی لە 600 خاڵ زیاتر نەبێت. بەپێچەوانەوە وێنەکە لادەبرێت و دەکرێت بەبەستەری وێنەکە.

    دانانی ڤیدیۆی YouTube
هەموو ڤیدیۆیەکی سەر ڕاژەی YouTube ئایدی ID# خۆی هەیە بۆ نمونە:
http://www.youtube.com/watch?v=ClL-qqlm6ig

ئەو کۆمەڵە ژمارە و پیتەی لەکۆتاییەوە پاش نیشانەی v= دێن بریتین لە ID# ئەو ڤیدیۆیە، ئەوەی پێویستە تەنها ئەوە ClL-qqlm6ig ڕوونوس بکە (کەبریتییە لەئایدی ڤیدیۆکە) و بیخەرە نێو تاگی youtube ــەوە بەم شێوەیە:
کۆد: دیاریکردنی هەموو
[youtube]ClL-qqlm6ig[/youtube]

بەخۆکار ڤیدیۆیەکە نیشان دەدرێت لەمەکۆکان.

IRC
Internet Relay Chat IRC بریتییە لەخزمەتگوزاریەکی دەمەتەقێی گفتوگۆکردن لەنێوان ئەندامانی گرووپدا یان کۆمەڵەیەکدا. چاوگ بەباشی زانیوە سوود لەم خزمەتگوزاریە وەربگرێت بۆ درێژەدان بەگفتوگۆی نێوانمان. وەبەستنی کۆبوونەوەکان و باسکردنی پلانی داهاتوو و وەڵامی خێرا بۆ پرسیاری بەپەلە لەوێوە دەکرێت بەڵام دەبێت پرسیارەکە پێشتر لەمەکۆکان هەبێت بەدەق تاوەکو وەڵامەکەی سوودی بۆ کەسی داهاتوو هەبێت.
ناوی کەناڵ:
#chawg

ڕاژەی کەناڵ:
irc.freenode.net
نەرمەکاڵا بۆ بەشداری زۆرە بەڵام ئێمە ئامۆژگاری دەکەین بەبەکارهێنانی Xchat.
بۆ بەکارهێنەرانی ویندۆز لێرەوە دابگرە.

بۆ بەکارهێنەرانی ئوبونتو یان دێبیان
کۆد: دیاریکردنی هەموو
#aptitude install xchat

بەکارهێنەرانی OpenSuse
کۆد: دیاریکردنی هەموو
#zypper install xchat


بەهیوای کاتێکی شاد لەگەڵ چاوگدا
بەڕێوەبەرایەتی چاوگ
Admin
 
پەیامەکان: 10
بەشدارە لە: 23 تشرینی دووەم 2008 16:42

گەڕانەوە بۆ WordPress

ئەوانەی لەسەر هێڵن

ئەو بەکارهێنەرانەی لە مەکۆیەدان: هیچ بەکارهێنەرێکی خۆ تۆمارکردوو نییە. و 2 میوان