کێشە:
زۆر نامە نێردراوە لەم ماوەیەی دوایدا هەروەها چەند بابەتیکی مەکۆش هەیە هەمان شتە، کەگوایا پەڕەی بەڕێوبەرایەتی سپییە (کاتێک نیشاندانی هەڵە لەڕاژە ناچالاک بێت) یان بینینی هەڵەی لەم شێوەیە:
- کۆد: دیاریکردنی هەموو
Cannot modify header information – headers already sent by (output started at /home/www/***/html/wp-config.php:1) in /home/www/***/html/wp-login.php on line 202
تێبینی: بۆ بینی هەڵە وەکو لەویکی و باسی PHP نوسیومانە ئەم کۆدانە تێئاخنە لەو پەڕەیەی کەبانگی دەکەیت لەوێبگەڕەوە واتا ئەو پەڕەیەی کە سپییە و هیچت نیشان نادات:
- کۆد: دیاریکردنی هەموو
<?php
error_reporting(E_ALL);
ini_set('display_errors', 1);
?>
چارەسەر:
یەکێک لەو دەستکاریکەرانەی باسمان کردووە بەتایبەت geany یان notepad++ بەکار ببە، ئەگەر جۆرە BOM لەخۆی گرتبوو بیسڕەوە، هەروەها پێش دەستپێکردنی
- کۆد: دیاریکردنی هەموو
<?php
کرتە بکە(ئەگەر هیچت بەچاویش نەبینی) بیسڕەوە، بەهەمان شت بۆ دواهەمین دێڕ و داخستنی تاگی PHP کەش.
- کۆد: دیاریکردنی هەموو
?>
ئێستا کاشی وێبگەڕ بسڕەوە و دووبارە هەوڵبدەرەوە.
زانیاری زیاتر
یەک دنیا ڕێز
