چارەسەرکردنی پەڕەیەکی سپی یان هەڵەداری بەڕێوبەرایەتی

بەناوبانگترین و بڵاوترین نەرمەکاڵای بەڕێوەبردنی ماڵپەڕ و بڵاگە. بەکوردیکردن و دامەزراندن و پێشختن و ڕێکخستینی هەموو پرسیارەکان لێرە جێگەیان دەبێتەوە.

چارەسەرکردنی پەڕەیەکی سپی یان هەڵەداری بەڕێوبەرایەتی

پەیاملە لایەن سیا » 13 کانونی یەکەم 2009 21:36

نوسینی ئەم بابەتە، هۆکاری دەگەڕێتەوە بۆ نامەی بەڕێزێک.
کێشە:
زۆر نامە نێردراوە لەم ماوەیەی دوایدا هەروەها چەند بابەتیکی مەکۆش هەیە هەمان شتە، کەگوایا پەڕەی بەڕێوبەرایەتی سپییە (کاتێک نیشاندانی هەڵە لەڕاژە ناچالاک بێت) یان بینینی هەڵەی لەم شێوەیە:
کۆد: دیاریکردنی هەموو
Cannot modify header information – headers already sent by (output started at /home/www/***/html/wp-config.php:1) in /home/www/***/html/wp-login.php on line 202

تێبینی: بۆ بینی هەڵە وەکو لەویکی و باسی PHP نوسیومانە ئەم کۆدانە تێئاخنە لەو پەڕەیەی کەبانگی دەکەیت لەوێبگەڕەوە واتا ئەو پەڕەیەی کە سپییە و هیچت نیشان نادات:
کۆد: دیاریکردنی هەموو
<?php
error_reporting
(E_ALL);
ini_set('display_errors', 1);
?>

چارەسەر:
یەکێک لەو دەستکاریکەرانەی باسمان کردووە بەتایبەت geany یان notepad++ بەکار ببە، ئەگەر جۆرە BOM لەخۆی گرتبوو بیسڕەوە، هەروەها پێش دەستپێکردنی
کۆد: دیاریکردنی هەموو
<?php

کرتە بکە(ئەگەر هیچت بەچاویش نەبینی) بیسڕەوە، بەهەمان شت بۆ دواهەمین دێڕ و داخستنی تاگی PHP کەش.
کۆد: دیاریکردنی هەموو
?>

ئێستا کاشی وێبگەڕ بسڕەوە و دووبارە هەوڵبدەرەوە.

زانیاری زیاتر


یەک دنیا ڕێز
وێنۆچکەی بەکارهێنەر
سیا
وێب
وێب
 
پەیامەکان: 1442
بەشدارە لە: 30 کانونی دووەم 2009 16:00
شوێن: Østjylland

گەڕانەوە بۆ WordPress

ئەوانەی لەسەر هێڵن

ئەو بەکارهێنەرانەی لە مەکۆیەدان: هیچ بەکارهێنەرێکی خۆ تۆمارکردوو نییە. و 1 میوان