تووڵئامرازی گەڕانی grep چییە؟
لە چاوگ
پەرتووکێک تایبەت بە grep لەلایەن OReilly ــەوە
مانای پوختی ناوەکە بریتییە ( Global Regular Expression and Print ) یەکێکە لەو ئامرازتووڵانەی گەڕانی پێشکەوتوو لە کون و کەلەبەری هەموو دابەشکردنەکانی لینوکس بەبنەڕەت هەیە و خێزانی BSDـــش هەمان شت (دیارە هەربۆخی لە بنەڕەتەوە لە UNIX ــەوە چێبووە). پرۆسەکانی دۆزینەوە و جیاکردنەوەی grep کارێکە ڕۆژانە لەسەر هەموو سیستەمان بەملیۆنەبارە دەبێتەوە ئەگەر زۆرتر نەبێت. بەتەنها خۆی تێگەشتنێکی باشی دەوێت، هەربۆیە چەندین پەرتووک و پەرتووکی سەرهێڵی لەسەرە. هەندێک ناویان لێناوە چاوی ئەدمین. بەبێ grep بەڕێوبەری سیستەم کوێرە.
بڵاوترین هەڵبژاردنەکانی
-vکاری بەنەخێرکردنی شتێکە کە ناتەوێت ئەوی لەگەڵدا بێت. بۆ نمونە: ئارا دەڵێت هەموو ژوورەکەم بگەڕێ بۆ نامەی دڵداری تەنها دؤڵابەکەم نەبێت. ئێستا ئەگەر بیکەین بە grep دەبێت ئاوها بێت:
grep -v dolabekem Mall/Jwr/shtekani-ara.txt
-nئەمەیان ئەنجامەکەی لەگەڵ ژمارەی دێڕەکە دەردەخات. بۆ نمونە Amanj لە نێو چاوگدا بە دوو جۆر هەیە و دەمانەوێت لەکوێدا دۆزیەوە هەمان کات ژمارەی دێڕەکە دەربخات.
grep -n 'Amanj' Desktop/chawg.txt 3:Amanj le Mekokan 7:Amanj le Wiki
-Eئەمە زیاتر کاری بردنە قۆناغێکی تری ئەم تووڵئامرازەیەوە کەوەکو egrep کاردەکات و دەچێتە ئەو دۆخەوە.
| |
تێبینی گرنگ: {{{1}}} |
grep -E هەمان کاردەکات.
-cئەمەیان تەواو ئەنجامەکان دەژێرێت ئایا چەند جار هەن، واتا بەدوودا گەڕاو چەند جار دووبارە بوەتەوە. بۆ نمونە لە پەڕگەی چاوگ Amanj دوو جار هەیە وەکو بینیمان، ئەم لێرەدا بەژمارە پێت دەڵێت چەند جار وشەی ئامانج هەیە:
grep -c 'Amanj' Desktop/chawg.txt 2
-iئەمەیان کاری پشتگوێخستنی پیتی بچووک و گەورەیە. هەمان پەڕگە وەردەگرینەوە بۆ ناوی ara لێرەدا دەمەوێت بڵێم کە گوێ نەدات بە گەورە و بچووکی پیتەکانی وشەی ara:
grep -i 'ara' Desktop/chawg.txt ara le wiki ARA LE MEKO