Httpd چییە؟
لە چاوگ
HTTPd کە کورتکراوەى HyperText Transfer Protocol DAEMON داوانامەێکى ڕاژەکارە یەکێک لە پڕۆژەکانى ئەپاچی وە سەرچاوەى کراوەیە ،لەم بابەتە بە وەردى باسى چۆنێتى ڕێکخستنى HTTPd ئەکەین هەروەها هەموو هەموو ئەو بەشانى پەیوەندى HTTPdـەوە هەیە.
دامەزراندن
لە یەکێک لە بابەتەکانى ویکى چاوگ پێشتر بە وەردى باسى چۆنێتى دامەزراندنى ئەپاچیمان کرد،بۆ دامەزراندنى ئەپاچی ڕێکخستنى بە شێوەێکى دروست سەێرى LAMP بکە،
هەڵبژاردنەکانى HTTPd
هەندێک فرمان هەیە لە کاتى ئیش پێکردنى HTTPd بەکاردێت،
-d serverrootبەکاردێت بۆ پێشاندانى ڕەگى ڕاژەکار،
-d serverroot
-f configئەم فرمانە بەکاردێت بۆ ڕێکخستن،
-f config
-k start|restart|graceful|stopئەم فرمانە بەکاردێت بۆ دەستپێکرد لەگەڵ وەستاندن هەروەها دەستپێکردنەوە،لە خوارەوە لە apachectl بە وەردى باسى هەر یەکە لەمانە دەکەین،
-k start|restart|graceful|stop
-C directiveچارەسەرى شێوەپێدانىdirectiveـە لە پێش خوێندنەوەى پەڕگەکانى config،
-C directive
-c directiveچارەسەرى شێوەپێدانىdirectiveـە لە دواى خوێندنەوەى پەڕگەکانى config،
-c directive
-D parameterبەکاردێت بۆ ڕێکخستنى شێوەپێدانى ژمارەى نرخى گۆڕاو،ئەتوانى ببەکارهێنانى لەگەڵ<IfDefine>وە بەشەکانى شێوەپێدانى پەڕگەکان بە شێوەى مەرج پەشت گوێ خستن یان چارەسەرکردنى فرمانەکان لە کاتى ئیشپێکردنى ڕاژەکار لەگەڵ دەستپێکردن،
-D parameter